بۆ ساڵی نوێیش باج خراوه‌ته سه‌ر كارتی مۆبایل و ئەنته‌رنێت و ئۆتۆمبێل
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یی) ئەندامە كوردی لیژنه‌ی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند: "له بوودجه‌ی گشتی 2016ـی عێراقدا وەکو ساڵی 2015 بۆ پڕكردنه‌وه و تێهێنانەوەی بوودجه، باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی و ئه‌نته‌رنێت و ئۆتۆمبێل دانراوه و له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه واتە له یەکی یەکەوە هه‌ژمار كراوه و، وەردەگیرێت."
ده‌یشڵێ:" خۆی بوودجه‌ی گشتی 2016ـی عێراق وێنه‌یه‌كه كۆپیكراوی بوودجه‌ی ساڵی 2015یه ته‌نها ژماره‌كان كه‌م و زیاد كراوه؛ زۆر هه‌وڵمان دا كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت خۆیان ئه‌و باجه بده‌ن كه له بوودجه‌ی 2016 هاتووه نه‌ك بخرێته سه‌ر هاووڵاتیان به‌ڵام بۆمان نەچووە سەر."
