سەرۆکی لیژنەی نێوخۆی سلێمانی: بوونی پەکەکە لە ناوچەکە نا یاساییە
دانا شەهید جەزا سەرۆکی لیژنەی نێوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاند: بوونی هەر هێزێک بەدەر لە هێزەکانی هەرێمی کوردستان لە هەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هەبێت نایاساییە.
سەرۆکی لیژنەی نێوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی گوتیشی: ئێمە وەک لیژنەی نێوخۆ بەدواداچوون بۆ ئەو مەبەستە دەکەین چوونکە تەنها هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان یاسایان بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان
ماوەی دوو هەفتەیە لە سنووری ناوچە شاخاویەکانی هەورامان و هەڵەبجە وشارباژێر چەند ناوچەیەکی دیکە پارتی کرێکارانی کوردستان هێزی بڵاوکردوەتەوە ئەوەش بوەتە جێگەی نیگەرانی هاووڵاتیانی ناوچەکە.
باسنیوز
