ئه‌مڕۆ ملیۆنێك و 900 هه‌زار دیناری ده‌رماڵه به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌شقی مه‌لا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانی سۆران رایگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 1 ی كانوونی یه‌كه‌می 2015 به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردن به كوڕوكچی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌وانه‌ی له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌خوێنن، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ده‌كه‌ین ئه‌ویش به‌سه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی شاری سۆران ده‌خوێنن".
وتیشی " هه‌ر خوێندكارێك ملیۆنێك و 900 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت و ئه‌و خوێندكارانه‌شی له‌نێو شاری سۆران ده‌خوێنن بڕی 900 هه‌زار دیناریان پێده‌ده‌ین".
ئه‌شقی مه‌لا دووپاتیشی كرده‌وه :"ئه‌و ده‌رماڵه‌یه به‌مه‌به‌ستی خه‌رجی خوێندن نییه، چونكه حكومه‌ت خۆی خه‌رجی خوێندن بۆ خوێندكاران دابین ده‌كات، ده‌رماڵه‌كه‌ش ساڵانه به‌سه‌ر خوێندكارانی كوڕ‌و كچی شه‌هید دابه‌ش ده‌كرێت".
خه‌ندان
