فازڵ میرانی: ئەجێندای پارتی پاراستنی ئەمنییەتی کوردستانە

 فازڵ میرانی: ئەجێندای پارتی پاراستنی ئەمنییەتی کوردستانە
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، پاراستنی ئەمنیەتی کوردستان بە ئەجیندای حیزبەکەی دادەنێت و لەسەر کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی دەڵێت:" چاوەڕێی برادەرانی یەکێتین و خاڵە هاوبەشەکان لەگەڵ یەکێتی دەخەینە بەرنامەی کار".

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند:" پارتی هەموو پێشنیازێک وەردەگرێت و خۆیشی ئەجێندایەکی هەیە،ئەجێندای پارتی پاراستنی ئەمنییەتی کوردستان و وەلانانی ناکۆکییە لاوەکییەکانە".

میرانی رایگەیاند:" پارتی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر پێشنیازێکی هەردوولا لەیەک نزیک بێت، دەیخەنە جێبەجێکردن و بەرنامەی کار".

لە بەشێکی قسەکانیدا سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی:" دەبێت زیاتر پشتی پێشمەرگە بگرین لە شەڕ لەگەڵ داعش و یەکگرتوو بین بەرامبەر بەغدا، هەروەها پێکەوە لەگەڵ لایەنەکان بگەینە خاڵی هاوبەش".

لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەیشەوە فازڵ میرانی گوتی:" دەبێت خۆمان بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئامادە بکەین بەتایبەتی دوای ئەوەی رووسیا هاتووەتە ناوچەکە و دەبێت بە خۆئامادەکردنمان نەهێڵین هەرێمی کوردستان لەم گۆڕانکاریانە تووشی زیان بێت".

بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، فازڵ میرانی گوتی:" لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەر پێشنیازێکی هەردوولا لەیەک نزیک بێت، دەیخەنە جێبەجێکردن و بەرنامەی کار، پێویست ناکات وەڵامی پێشنیازەکانیان بدەینەوە بەڵکو تاوتوێی دەکەین و بۆ کۆبوونەوەیش چاوەڕێی برادەرانی یەکێتین".











رووداو -
Top