تورکیا 1300 کۆچبەری دەستگیرکرد
هەڵمەتی دەستگیرکردنی پەنابەران، بە بەشداربوونی 250 پۆلیس لە 8 ناوچەی شاری ئیواجیکی کەنار دەریای ئیجە بەڕێوە چوو.
پۆلیس لەو هەڵمەتەدا سەرەتا 850 پەنابەریان دەستبەسەر کرد، کە دوای کاژێرێک ژمارەی پەنابەرانی دەستبەسەرکراو گەیشتە 1300 کەس.
هەروەها سێ قاچاخچی دەستگیر کراون و چوار بەلەم و کەرەستەکانی دیکەیان دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەو هەڵمەتە کاتژمێرێک دوای رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا دەستیپێکرد، کە بۆ راگرتنی کۆچی پەنابەران بۆ ئەوروپا واژۆ کرا.
رووداو
