سەرۆك بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات کۆدەبێتەوە

 سەرۆك بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات کۆدەبێتەوە
لەمیانی سەردانە فەرمیەکەی بۆ وڵاتی ئیمارات، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ هەزاع بن زاید ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە.

بارزانی لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، لەگەڵ شێخ هەزاع بن زاید ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەبوزەبی کۆدەبێتەوە.

لە دیدارەکەدا پەیوەندی دووقۆڵی هەرێمی کوردستان و ئیمارات باسیان لێوەکرا، هەروەها دووپات لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

بارزانی رۆژی شەممەی رابردوو لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە بۆ گەشتێکی چەند ڕۆژە بەرەو وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەڕێکەوت.







باسنیوز
Top