شڤان په‌روه‌ر له‌سه‌ر تاهیر ئیلچی هاته ده‌نگ
شڤان دەڵێ "دووچاری شۆكێكی گه‌وره بووم كاتێك هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ئه‌ویان پێدام. تیرۆریستان ده‌یانه‌وێت ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تییانه بێده‌نگ بكه‌ن".
په‌روه‌ر له‌سه‌ر كوشتنی تاهیر دێته ده‌نگ و بۆ ئاژانسی (DHA) لێدوانی داوه، ئاماژه ده‌دات شه‌هیدكردنی تاهیر شه‌هیدكردنی دیموكراتی و برایه‌تی و مرۆڤایه‌تییه.
هەروەها دەڵێ "ئه‌م هه‌واڵه دووچاری شۆكی كردم و ئیدانه‌ی ده‌كه‌م. نازانم چۆن خه‌می ئه‌و رووداوه‌تان بۆ باس بكه‌م. به‌ڵام ده‌مه‌وێت به هه‌موو توركیا بڵێم كه ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه، مه‌به‌ستیه‌تی له توركیا شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێ و ئه‌وانه‌ی باسی ئاشتی ده‌كه‌ن بێده‌نگ بکه‌ن".
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا په‌یامێكی بۆ كورد و تورك ناردووه و ده‌ڵێ "له‌به‌ر خاتری تاهیر ئیڵچی ئیدی پێویسته هه‌موولایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن هیچی دیكه شه‌ڕ نه‌كرێ و ده‌ستی برایه‌تی بۆ یه‌كتری درێژ بكه‌ن".
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه وه‌كو شڤان په‌روه‌ر هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و هه‌رگیز له‌و رووه‌وه سڵ ناكاته‌وه.
باسنيوز
