خورماتوو: حه‌شدى شه‌عبى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى كورد ده‌ستگیر ده‌كات
محه‌مه‌د فایه‌ق بهڕێووهبهرى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌كه‌ى پشت راستكرده‌وه‌و به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: دواى ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ى شارۆكه‌ى خورماتوو كه تێدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى وپۆلیس بوونە قوربانى ، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى شارۆچكه‌كه چه‌ند بازگه‌یه‌كیان داناوەو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى كوردی دانیشتووى شارۆچكه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد‌و دواتر به‌ره‌و شوێنێكى نادیاریان بردویانن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو گوتیشی: ئه‌م كاره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له كاتێكدایه كه ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه كورد و توركمانه‌كانى خورماتوو واژوو كراوه وتێدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت دۆسێى ئه‌منى خورماتوو به هێزه‌كانى پۆلیسى خۆجهیى وئاسایش بسپێردرێت به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یان شكاندووه‌و ودهستییان به دانانى بازگه و ده‌ستگیركردنى هاوڵاتیانیان كردووه.
دواى ته‌قینه‌وه خۆ كوژییهكهى ئێواره‌ى دوێنى شەممە 29/11/2015ى شارۆچكه‌ى خورماتوو لایه‌نه توركمانییهكانى خورماتوو كوردانى شارۆچكه‌كه‌یان به‌وه تومه‌تبار كردووه كه ئه‌وان كارئاسانیان بۆ ئه‌و تیرۆرسته خۆكوژه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى به توركمانه شیعه‌كاندا بته‌قێنێته‌وه به‌ڵام لایه‌نى كوردى به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه بێده‌گى هه‌ڵبژاردووه‌و هیچ هه‌ڵوێستێكى نیشان نه‌بووە.
باسنيوز
