مەسروور بارزانی: زۆر خەمبار بووم بە گیان لەدەستدانی ئێلچی

 مەسروور بارزانی: زۆر خەمبار بووم بە گیان لەدەستدانی ئێلچی
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە کەسوکاری پارێزەرە کوژراوەکەی ئامەد دەکات.



مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، کە بە بیستنی هەواڵی کوژرانی پارێزەر تاهیر ئێلچی، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ”زۆر خەمبار بووم“.



مەسروور بارزانی وێڕای ئاماژەدان بەوەی، تاهیر ئێلچی چالاک و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ بووە، سەرەخۆشیی لە کەسوکاریشی دەکات.



رۆژی شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2015، تاهیر ئێلچی، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لە باکووری کوردستان لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، بە گوللە کوژرا.









باسنيوز
Top