داعش لە باشووری بەنداوی مووسڵ هێرش دەكاتە سەر پێشمەرگە

 داعش لە باشووری بەنداوی مووسڵ هێرش دەكاتە سەر پێشمەرگە
فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایدەگەیێنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی چەكدارانی داعش لە باشووری بەنداوی مووسڵ تێكشكێنراوە و چەند چەكدارێك كوژراون.

لە راگەیێندراوێكدا ، ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئاشكرایكردووە، كاژێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28ی 11ی 2015، چەكدارانی داعش لە سنووری گوندەكانی قادسیە و شندەخا لە باشووری بەنداوی مووسڵ هێرشیان كردووەتە سەر میحوەری رۆژئاوای دیجلەى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.

راشیگەیاندوە "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌تووندی وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ وچەند چه‌كدارێکی داعش كوژران و بریندار بوون و چه‌ند لاشه‌یه‌كیشیان له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانیدایە".












رووداو
Top