بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ عیراق پێشبینی‌ كرد، بارانبارین له‌ رۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتووه‌وه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ دابه‌زینی‌ به‌رچاوی‌ پله‌ی‌ گه‌رماش له‌رۆژی‌ هه‌ینی‌ داهاتوو.

مه‌حمود عه‌بدوللـه‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ده‌زگای‌ كه‌شناسی‌ عیراق به‌ ماڵپه‌ڕی‌ (سۆمه‌ریه‌ نیوز)ی‌ راگه‌یاند: "رۆژانی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ و سه‌رله‌به‌یانی‌ پێنج شه‌ممه‌، له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ وڵات باران ده‌بارێت".

وتیشی‌: "له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوور و خۆرهه‌ڵاتی‌ وڵات، بارانێكی‌ به‌خوڕ ده‌بارێت و له‌ ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووریش ئاسایی‌ ده‌بێت"، ئاماژه‌ی‌ به‌ دابه‌زینی‌ به‌رچاوی‌ پله‌كانی‌ گه‌رماش كرد له‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ داهاتوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌دا، زۆربه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ عیراق، بارانێكی‌ به‌لێزه‌مه‌یان به‌خۆوه‌بینی‌ و له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و هه‌ندێك پارێزگای‌ تر، به‌هۆی‌ زۆری‌ بارانبارینه‌وه‌، لافاو دروست بوو، ئه‌وه‌ش زیانێكی‌ زۆری‌ به‌ هاوڵاتیان و داموده‌زگا حكومییه‌كان، گه‌یاند.









خه‌ندان-
Top