شەپۆلێکی باران بارین و سەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ ناردووە تێدا هاتووە، رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى 29/11/2015 هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد و بارینى باران بە ڕێژەى جیاجیا لە هەندێ ناوچە نمە باران دەبێت لە هەندێ ناوچە بارانێکى مامناوەند دەبارێت لەگەڵ دروست بوونە هەورە تریشقە لە ناوچە شاخاویەکان .
لە بارەی ئاستی بینینیش کەشناسی دەڵێ بەهۆی ئەو شەپۆلەوە مەودای بینین لە هەندێ ناوچە بۆ کەمتر لە ٦کم کەم دەبێتەوە .
لە بارەی پلەکانی گەرماشەوە کەشناسی دەڵێت: بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەکانى گەرما بۆ (2-4) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە .
لە بارەی کاریگەری شەپۆلەکەش کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت:کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە تا 30/11/2015 رۆژى دووشەممە بەردەوام دەبێت ئاسمانى هەرێم بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە.
باسنیوز
