نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کار بۆ بنبڕکردنی بیری داعشی بکەین

 نێچیرڤان بارزانی: دەبێت کار بۆ بنبڕکردنی بیری داعشی بکەین
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر گوتارێکی پێشکەشکرد.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان لە ئەولەویەتی کاری حکومەت بووە و بەیاسا کراوە. جەختیشیكردەوە لەهەوڵدان میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکان باشتر بکەن.

سەرۆكی حكومەت لە گوتارەكەیدا سوپاسی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرد لە هاندانی پیاوان بۆ نەهێشتنی تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان، داواشی لێكردن رۆڵی زیاتر ببینن لە بنبڕکردنی بیری داعشی.











رووداو
Top