وەزیرى بەرگرى ئەڵمانیا : ڕاوێژکارە سەربازییەکانمان لە هەرێمى کوردستان زیاد دەکەين
ئورزولا فۆندێرلاین، وەزیرى بەرگرى ئەڵمانیا لەدواى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ پەرلەمانى وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند "پلانى زیادکردنى ڕاوێژکارە سەربازییەکانیان هەیە لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ئەوەى مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە بکەن".
فۆندێرلاین جەختى لەوەشکردەوە کە "ئەڵمانیا ئامادەیە ٦٥٠ سەرباز بنێرێت بۆ مالى بۆ پشتیوانى کردنى هێزە ئاشتى پارێزەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان".
ژمارەى ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا کە لە هەرێمى کوردستاندا مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە دەکەن، لە ئێستادا دەگاتە ١٠٠ ڕاوێژکاری سەربازی.
ئەڵمانیا، یەکێکە لەو وڵاتانەى کە بەشدارى چالاکانەى هەیە لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش، پێشتریش چەند کاروانێکى چەک و پێداویستى سەربازى بۆ پێشمەرگە ناردووە.
سەرچاوەكان
