ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 30 تۆن ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌به‌خشێته نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری
ئه‌مرۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی و بە ئامادەبوونی مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، 30 تۆن له دا‌و و ده‌رمان و كەلوپەلی تەندروستی كه به‌بڕی (1.242.681) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كڕدرابوون پێشكەشی نەخۆشخانەی رزگاری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن كرد.
لەو بارەیەوە مو‌سا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: سوپاسی مانگی سووری ئیماراتی ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی بواره جیاجیاكان به هاوبه‌شی كاری خێرخوازییمان بۆ په‌نابه‌رو ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه، مو‌سا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌ردانیكردنی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان وایكردووه ئه‌ركی رۆژانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان زۆر قورس بێت، چونكه وه‌ك ده‌زانین ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 2 ملیۆن په‌نابه‌ر و ئاواره ده‌ژین، بۆیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه مرۆڤدۆست و وڵاتانی هاریكاربه‌خش دا‌و و ده‌رمان و ئامێری پێویستی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین بكات.
سه‌باره‌ت به هاریكاریكردنی به‌رده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا وتی: به‌سوپاسه‌وه بۆ مانگی سووری ئیماراتی كه هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیمانن له كۆمه‌ككردن و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماو و په‌نابه‌رو ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی 30 تۆن له دا‌و و ده‌رمان و پێداویستی جۆراوجۆری دیكه‌ی ته‌ندروستیمان به‌خشیه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌شاری هه‌ولێر كه نرخی شتومه‌كه‌كان به‌بڕی (1.242.681) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێنرێت. هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازیی و هاریكار به‌خشه‌كان خزمه‌تێكی به‌رچاوی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌سوپاسه‌وه بۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتی، ئه‌مڕۆ 30 تۆن ده‌رمان كه پێكهاتووه له 140 جۆر ده‌رمان و پێداویستی به‌خشیه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، پاڵپشتیه‌كی زۆر باشه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان.
