سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وی ئه‌نجوومه‌نی كوردی سووریا ده‌كات
له دیداره‌كه‌دا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كوردی سووریا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و ئازادكردنی شنگالیان له سه‌رۆك بارزانی كرد و پێزانینیان بۆ قاره‌مانێتی و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌بوو. شاندی میوان سوپاسی خه‌مخۆری و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی سه‌رۆك بارزانیان بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد له ڕۆژئاوای كوردستان كرد و داوایان كرد كه له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش پاڵپشت و پشتیوانی دۆزی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان بێت. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانیان له بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی سووریا ئاگادار كرده‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی شاندی میوانی كرد و باسی له ورده‌كارییه‌كان و بایه‌خی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال كرد و پێزانینیشی هه‌بوو بۆ ڕۆڵ و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژئاوا له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی به شاندی میوان ڕاگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هاتبێت بۆ یارمه‌تیدانی دۆزی ڕه‌وای كورد له ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامی داوه و له داهاتووشدا هه‌روه‌ك پێشوو به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی ڕۆژئاوای كوردستان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه و دواڕۆژی سووریا و ڕێگه‌چاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا كرا، كه تێیدا ڕه‌چاوی ماف و داواكارییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان له چوارچێوه‌ی سیستێمێكی دیموكراتی و فیدڕاڵی كرابێت.
