پەرلەمانتارێکی کورد: بەغدا رێگریی لە هێنانی چەك دەکات بۆ كوردستان

پەرلەمانتارێکی کورد: بەغدا رێگریی لە هێنانی چەك دەکات بۆ كوردستان
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە بەرپرسانی بەغدا رێگریی لەو فڕۆكانە دەكەن كە چەك بۆ ھەرێمی كوردستان دەگوازنەوە.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌ پەرلەمانی عێراق بە (کوردستان ٢٤)ی راگەیاند: "شەوی دووشەممە 23ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2015، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا رێگرییان له‌ هاتنی فڕۆكه‌یه‌كی سوێدی کرد کە چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان دەگواستەوە".

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "به‌رپرسانی به‌غدا به‌ بیانووی جۆراوجۆر رێگریی له‌ هاتنی ئه‌و فڕۆكانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چه‌كیان بۆ هه‌رێم پێیه".

‌جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئەوەشی خستەڕوو کە: "جگه‌ له‌ فڕۆكه سوێدییه‌كه‌، پێشتر رێگریی له‌ هاتنی دوو فڕۆكه‌ی كه‌نه‌دیی و ئه‌ڵمانیی كراوه کە چەک و تەقەمەنیان بۆ هەرێمی کوردستان دەگواستەوە‌".





K24
Top