ئێران سەرچاوەئاویەکانی سیروانی وشککرد
کاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگای هەڵەبجە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ئەو بەنداوە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کاری لەسەر دەکرێت و ئێستە گەشتووتە حاڵەتی کۆتای، ماوە دوو رۆژە ئاوەکە گیراوەتەوەو لە خوار بەنداوەکەشەوە تونێل لێدراوە ئەو ئاوەی لە سەدەکەش دەردەچێت هەم بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبەجە لە بارەی کاریگەریەکانیشەوە گوتی: ئەو کارەی ئێران کاریگەری دەبێت لەسەر ناوچەکانی باشووری عێراق و گەرمیان و هەڵەبجە و بەنداوی دەربەندی خان.
لە بارەی رێژەی وشکردنی سەرچاوە ئاویەکانی روباری سیروان جێگری پارێزگاری هەڵەبجە گوتیشی: تا ئێستە ڕێژەکەی دیار نیە کە چەند ئاوی سەرچاوەکان وشکراون،بەڵام ئێران بە نیازە تەواوی سەرچاوە ئاویەکە وشک بکات.
لە بارەی ئاگادارکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ،ئێمە پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاومان ئاگادار کردوەتەوە ئەوانیش لیژنەی تایبەتیان هەیە بۆ ئەم مەبەستە و ئەوان رێکاری یاسایی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەگرنە بەر دژی ئەم کارەی ئێران.
بەنداوی داریان، بەنداوێکی خاکییە کە لە ھەورامانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سەر چۆمی سیروان و لە نزیک گوندی "داریان"ی سەر بە شاری پاوە بەستراوە.
پرۆژەی بەنداوەکە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لەسەر ڕووباری سیروان و لە نزیکی گوندەکانی وڕا و داریان لە ھەوراماندا دەستی پێکردووە.
ئەم بەنداوە لە شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشاندایە و بۆ چێکردنی وزەی کارەبا و کۆکردنەوەی ئاوی خواردنەوە دروست دەکرێت. بەنداوی داریان بەنداوێکی خاکییە و بەرزایییەکەی ١٥٥ مەتر دەبێت.
ئەم بەنداوە دەبێ بە ھۆی چوونە ژێر ئاوی کانی بڵەوە کە کانییەکی مێژووییە لە کوردستاندا، رەخنەیەکی زۆری جالاکوانانی ژینگەی رۆژهەڵاتی لێکەوتووەتوە و ھەروەھا چەند ھەکتار لێڕەوار و چەند گوندێکی ناوچەی ھەورامانیش دەکاتە ژێر ئاوەوە.
باسنيوز
