جه‌بار یاوه‌ر: له 2007ه‌وه عیراق یه‌ك دیناری به پێشمه‌رگه نه‌داوه
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ك له‌ناو یاسای بودجه‌ی عیراق له ساڵی 2007ه‌وه تا 2015 هه‌یه، هه‌ر ساڵه و به‌شێوازێكی جیاواز، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی فیدراڵی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شه بودجه‌ی بۆ پێشمه‌رگه نه‌ناردووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه هیچ جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستییه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقه‌وه نه‌دراوه‌ته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌موو هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم به‌شێكن له مه‌نزومه‌ی ئاسایش و به‌رگری عیراقی فیدراڵ وه‌ك له بڕگه‌ی پێنجه‌می ماده‌ی 121ی ده‌ستووری فیدراڵ‌دا هاتووه.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێشمه‌رگه هه‌موو ئه‌ركه پیرۆزه‌كانی خۆی زۆر به دڵسۆزانه به‌جێگه‌یاندووه و بهرگریكردووه له پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان دژ به هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، به‌تایبه‌تی له‌دوای رووداوه‌كانی حوزه‌یرانی 2014 و شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش، وتیشی: "تائێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 1288 شه‌هید و 62 پێشمه‌رگه‌ی دیار نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 7544 پێشمه‌رگه‌ی تر له جه‌نگی دژ به تیرۆر."
ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی عیراق ده‌ڵێت: "ئاگامان له‌وه نییه بڕگه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت له‌باره‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌وه".
خه‌ندان
