مه‌سروور بارزانی: داعش كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له تێكشكاندنیدا به‌شدار بێ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/11/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (نه‌دیم زه‌هاوی) په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی ئه‌نگوس مه‌ككی كونسووڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، شاندی میوان دڵخۆشی و پیرۆزبایی خۆیان به سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگال راگه‌یاند، كه ئازایه‌تی و كارایی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی دژ به تیرۆریستانی داعش سه‌لماند. دواتر بیروڕا له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ئالوگۆڕكرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی زیاتركردنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕووی كوالێتی و ژماره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا.
له‌وباره‌وه (مه‌سروور بارزانی) رایگه‌یاند كه، داعش كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له تێكشكاندن و پاشه‌كشه پێكردنیدا به‌شدار بێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باسی له په‌ره‌سه‌ندن و ده‌ركه‌وتن و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی عێراق كرد، كه پێویسته وێڕای چاره‌كردنی دهرهاوێشهكان، هۆكاره‌كانیش چاره بكرێن و رایگه‌یاند، كێشه‌كانی عێراق كێشه‌ی سیاسین و پێویستی به چاره‌ی سیاسیانه هه‌یه و ناتوانرێ به میكانیزمی رابردوو عێراقێكی سه‌قامگیر و یه‌كگرتووه بێته‌دی، چونكه نه‌بوونی متمانه له‌نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه.
مه‌سروور بارزانی، له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له گرینگی و بایه‌خی گفتوگۆ و سازان له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كرده‌وه بۆ چاره‌كردنی ناكۆكی و بۆچوونه جیاوازییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و ئاساییش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و پێشهاته‌كاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ ئازادكردنی مووسڵ و رووداوه‌كانی سووریا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه كرا.
