دەستڕێژی گوللە لە دەمیرتاش کرا
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە تویتێکدا لە ئەژماری تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، بڵاویکردووەتەوە" شەوی رابردوو دوای ئەوەی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی ئامەد و لەڕێگەی گەیشتنی بە ماڵەوە، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللەی لێکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی گوللەنەبڕ بووە، گیانی سەلامەت بووە و لە هەوڵی کوشتن رزگاری بووە".
دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نووسیویەتی " مردن بە دەست خودایە و منیش لە هەوڵێکی کوشتنی سەد لە سەد رزگارم بوو، بەڵام رۆژێک دێت هەر دەمرین و، گرنگە بەسەر بەرزی لەپێناو خاک و نیشتماندا بمرین".
ناسنامهی تهقەكەرەكان نادیارهو ئۆتۆمبێلهكهی دهمیرتاشیش گواستراوهتهوه بۆ بنكهی پۆلیس له شاری ئامهد، دۆسیەی لێكۆڵینهوەش بۆ رووداوهكه کراوەتەوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
رووداو-
