ئاشكرابوو كێ لە كەربەلا سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان كرد

 ئاشكرابوو كێ لە كەربەلا سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان كرد
پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا رایدەگەیێنێ، لەگەڵ ئاڵۆزکردنی پرسی سووتاندن و سووکایەتیکردن بە ئاڵا نین و ئەو کەسەی ئەو کارەشی لە بەرامبەر ئاڵای کوردستان ئەنجامداوە، خەڵکی کەربەلا نییە، بەڵکو تورکمانێکی شیعەمەزهەبی خەڵکی تەلەعفەرە.

رێناس جانۆ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رايگەیاند " بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئاڵۆزکردنی پرسی سووتاندن و سووکایەتیکردن بە ئاڵای كوردستان نین و، دەمانەوێت رەوشەکە هێوربکرێتەوە".

رێناس جانۆ، کە هاوکات پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئاماژەی بەوە کرد كە هەڵوێستی مەرجەعیەت جێگەی رێزە و ئەرێنی بووە و، داوایکردووە پرسەکە ئاڵۆز نەکرێت.

جانۆ ئاشكراشیكرد، ئەو كەسی ئاڵای کوردستانی لە کەربەلا لەسەر شەقام فەرش کردبوو، خەڵکی کەربەلا نەبووە، بەڵکو تورکمانێکی شیعەمەزهەبی خەڵکی تەلەعفەرە.

باسی لەوەش كرد كە دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و ئاڵاکەیان هەڵگرتووەتەوە، ئێستاش سەرقاڵی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسەن، کە كارەكەی ئەنجامداوە.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە راشیگەیاند، ئەو هەڵمەتە فراوانەی لە دژی ئاڵای هەرێمی کوردستان و سیمبوولەکانی دەکرێت، تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و ‌کەسانی ئاژەوگێڕن، بەڵام پێویستە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەمەبەستی رێگریکردن لە هەر ئەگەرێک كۆبوونەوە بكرێت.
















رووداو
Top