خالید عوبێدى: سوپای عێراق زۆر لاواز بووە
خالیدعوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند، دوای كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە، سوپا تووشی جۆرێك لە بێھێزی بووە، بەڵام ئێستا سوپا بەھێز بووهتەوە توانای ھەیە كۆتايی بە داعش بێنێت.
گوتیشی: "شەڕی موسڵ بۆ سوپای عێراق یەكلا كەرەوە دەبێت بۆ ئەو مەبەستە سوپای عێراق ئامادەیە".
ئەو لێدوانەشی لە چوارچێوەی بەسەركردنەوەی سەربازگەیەكی مەشق و ڕاھێناندا بوو، كە لەلایەن ڕاھێنەرە ئوسترالیيەكانەوە ڕاھێنان بە سەربازە عێراقییەكان دەكرێت.
K24
