حكومه‌تی ناوه‌ندی 146 ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی پارساڵی جوتیارانی قه‌رزاره
غه‌ریب مسته‌فا حه‌مه‌خان، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كوشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له مافی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، بڕیار وایه وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات".
وتیشی: "له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ده‌رفه‌تمان بۆ بڕه‌خسێنن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له وه‌زیری بازرگانی و دارایی عیراق كۆببینه‌وه، هه‌وڵیشده‌ده‌ین حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكوتی عیراق ببینین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌غدا بڕێكی زۆری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره، ده‌مانه‌وێت بچینه به‌غدا بۆ داكۆكیكردن و وه‌رگرتنی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: "حكومه‌تی ناوه‌ندی 146 ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی پارساڵی جوتیارانی قه‌رزاره، هه‌روه‌ها بڕی 663 ملیار دیناری ئه‌مساڵیش قه‌رزاره".
ئاشكراشیكرد: "تا ئێستا دیارنییه كه‌ی وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چێت بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌شمان زانیووه كه عه‌بادی كاتی نیه ئێمه ببینێت".
خه‌ندان
