لە شنگال زیاتر لە 30 تۆن مین‌ پووچەڵ كراوەتەوە‌

لە شنگال زیاتر لە 30 تۆن مین‌ پووچەڵ كراوەتەوە‌
بەڕێوەبەری ئاساییشی شنگال دەڵێت، لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا كە شنگال رزگار كراوە،‌ 30 تۆن مینی چێنراو پووچەڵ كراوەتەوە و، خێزانێكیش لە چنگى تیرۆریستانی داعش رزگار كراوە.

( قاسم سمۆ) بەڕێوەبەری ئاساییشی شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا‌ كە شنگال رزگار كرایەوە، ژمارەیەكی زۆر مینی چێنراو لەلایەن تیمی ئەندازیاریی هەڵگرتنەوەی مینەوە پووچەڵ كراونەتە‌وە و بەردەوامیشن لەسەر ئەركەكانیان، دەیشتوانم بڵێم تا ئێستا 30 تۆ‌ن مین لە شنگال پووچەڵ كراوەتەوە،‌ چونكە لە یەك ئۆتۆمبێلدا 5 تۆن مین هەبوو و لە كارگەیەكی دروستكردنی مینی داعشیش پێدەچوو 7 بۆ 8 تۆ‌نی تێدا بێت، ئەمە جگە لەوەی كە رۆژانە لە دەوروبەری شنگال لەناو دەبرێت، تەنیا لە دەروازەی شنگال لە باكوور، تونێلێكی تیرۆریستانی داعش دوێنێ دۆزرایەوە كە درێژاییەكەی 20 مەتر بوو و بە تەواوی مینڕێژ كرابوو كە ‌كاتەكەیشی دانرابوو و 12 سەعات و 5 خولەكی مابوو بتەقێتەوە، بەڵام لەلایەن تیمی ئەندازیاریی مینەوە پووچەڵ كرایەوە".

(سمۆ) گوتیشی: "لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا كە شنگال رزگار كراوە، خێزانێك كە لە دایكێك و سێ منداڵ پێك هاتوون، دوێنێ هاتنە رزگاركردن كە لە سووریاوە گەییشتنە لای هێزەكانی پێشمەرگە،‌ ئەمەیش یەكەمین خێزانە دوای رزگاركردنی شنگال لە چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار كراوە".

















KDP.info-
Top