سبەینێ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە
بەپێی ڕاگهیهندراوێكی وهزارهتى دارایى و ئابووریی حكومهتى ههرێمى كوردستان کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمدا بڵاوبووەتەوە، سبەی یەكشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بە وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتانە نەکراوە کە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
ماوەی ساڵێک زیاترە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا نادرێت، ئەمەش ناڕەزایی فەرمانبەرانی لێ کەوتووەتەوە و کاری کردووەتە سەر بازاڕ و گوزەرانی خەڵکی، بەو هۆیەشەوە چەندین خۆپیشاندان ئەنجام دراوە.
سەرچاوەكان
