مه‌سروور بارزانی بۆ فاینه‌نشیاڵ تایمز: شنگال به‌شێكی دانه‌بڕاوی كوردستانه
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه كورد چاوی له روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ نییه له‌گه‌ڵ به‌غدا و گوتی:"ئێزدیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا به ئاشكرا رایانگه‌یاندووه، كه ده‌یانه‌وێ و ده‌خوازن به‌شێك بن له هه‌رێمی كوردستاندا."
له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگالدا، پێشمه‌رگه نه‌یهێشت په‌كه‌كه و په‌یه‌ده به‌شێكی هێرشه‌كه بن و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه شه‌ڕ بكات، له‌وباره‌وه (مه‌سروور بارزانی) گوتی: "ئه‌وان به‌شێك نه‌بوون له پلانه‌كه، به‌ڵام ویستیان بێن ده‌ست له كاره‌كه وه‌ربده‌ن و نمایشێكی تاكتیكی بكه‌ن تا بیسه‌لمێنن ئه‌وان هه‌ن."
ره‌نگه گرژییه‌كان ببنه رێگر له پێش هێرشێكی هه‌ماهه‌نگ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له مووسڵ، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان گوتی:" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باكوور و باكووری رۆژئاوا‌و و رۆژهه‌ڵاته‌وه گه‌مارۆی شاره‌كه‌ی داوه." به‌ڵام ئاماژه‌ییشی دا، كه له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعشدا هه‌ر جوڵه و هه‌نگاوێكی زیاده پێویستی به به‌شداری هێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراقییه‌وه هه‌یه و گوتی:"ئێمه له‌وباره‌وه راوبۆچوونی خۆمان ئالوگۆڕ كردووه، ئه‌وی دی له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق ماوه‌ته‌وه، كه كه‌ی ئاماده ده‌بێت و چه‌ند زوو بۆ ئه‌نجامدنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئاماده ده‌بێت."
