سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌دا پێشوازی لە شاندێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌دا پێشوازی لە شاندێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی كرد
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌دا پێشوازی له‌ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان كرد و شانده‌كه‌، سەركەوتنی پێشمەرگەی كوردستانیان لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال لە (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە پیرۆز كرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 11ـی 2015 لە یەكێك لە بارەگاكانی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای دیجلە، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە (فازڵ میرانی) سكرتێر مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان.
شاندی باڵای مەكتەبی سیاسیی پارتی سەركەوتنی پێشمەرگەی كوردستانیان لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال لە (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە پیرۆز كرد و دەستخۆشیان لە پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەی میحوەرەكان كرد كە ئەو داستانە مێژوویەیان تۆمار كرد كە لە مێژووی گەلی كوردستاندا بێ وێنەیە.
شاندی باڵای مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشیان لە خانەوادەی سەربەرزی ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان فیدا كردووە و هیوای چاكبوونەوەیشیان بۆ برینداران خواست.
لەم دیدارەدا باس لە بایەخ و ڕەهەندە سەربازی و سیاسی و ستراتیژییەكانی ئازادكردنی شنگال و كاریگەری لەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانی داعش كرا.
Top