"په‌رله‌مانتاره كورده‌كان تا شه‌ممه چاوه‌ڕوان ده‌بن..ده‌بێ ناوی پێشمه‌رگه‌یش له‌یاساكه‌دا بێ"
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بڕیار بوو دەنگ لەبارەی پڕۆژەیاسای دەزگای شەھیدان بدرێت، بەڵام ئێمە دەنگمان پێ نەدا و، لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ھاتینە دەرەوە، چونکە ئەو پڕۆژەیاسایە تەنھا بۆ شیعەکانە و، بە تایبەت بۆ حەشدی‌شەعبی."
(عەرەفات کەرەم) گوتیشی، باسی پێشمەرگە نەکراوە بەو بیانووەی کە سەر بە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانە، بەڵام ئێمە داوامان کرد کە باسی ئەو پێشمەرگانەی تێ بخرێت کە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمدانە و ھەموو ئیمتیازاتەکان بیانگرێتەوە؛ جگە لەوەش پێشمەرگە ھێزێکی قانوونییە و، حەشدی‌شەعبی ناقانوونی؛ بەڵام پێی ڕازی نەبوون و، ئێمەش بایکۆتمان کرد و ھاتینە دەرەوە."
گوتیشی، دواتر لەگەڵیان دانیشتین و، داواکاریی خۆمانمان ئاراستە کردن کە پێویستە ھەموو ئیمتیازاتێکی شەھیدان، پێشمەرگەش بگرێتەوە؛ وا چاوەڕێینە؛ ڕۆژی شەممە ئەگەر داواکارییەکەی ئێمەیشیان تێدا گونجاند، ئەوا دەنگی پێ دەدەین، ئەگینا دەنگی پێ نادەین؛ خۆی ئەمڕۆ کە کورد دەنگدانەکەی بایکۆت کرد، کۆبوونەوەکە ڕێژەی یاسایی تێک چوو، بۆیە خرایە شەممە."
(کەرەم) ئاشکراشی کرد، جگە لە ئێمە سونەکانیش تێبینیان لەو پڕۆژەیاسایە ھەیە، چونکە زیاتر لە بەرژوەندیی شیعەدایە.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سیروان سیرینى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند،"ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌یاساى ده‌زگاى شه‌هیدان گفتووگۆیه‌كان گه‌یشتنه سه‌ر ناوهێنانى شه‌هیدانى هێزى پێشمه‌رگه له‌نێو پرۆژه‌یاساكه، كوتله‌كانى دیكه‌ی نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دژى وه‌ستان وئاماده‌نه‌بوون ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، بۆیه وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هۆلى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانمان جێهێشت و دواتر رێژه‌ى یاسایى ده‌نگدان تێكچوو بۆیه بۆ رۆژى شه‌ممه دواخرا .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گوتیشى :" ئه‌و پرۆژه‌یاسایه لاى ئێمه گرینگى خۆى هه‌یه و پیوێسته شه‌هیدانى هێزى پیشمه‌رگه‌یش له گشت ئه‌و مافانه‌ى تێیدا هاتووه سودمه‌ند بن.
(سیرینى ) ده‌یشڵێ" پێموایه لایه‌نه‌كانى تریش دێنه سه‌ر ئه‌و رایه‌ى كه ده‌بێت ناوى پیشمه‌رگه زیاد بكرێت.
