له خازر باره‌گايه‌كى داعش خاپوور ده‌كرێت
دەقی راگەیەندراوەکە:
له گوندێكى ميحوه‌رى حازر له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه به خه‌ستى بۆردومانى باره‌گايه‌كى تيرۆريستانى داعش ده‌كرێت.
كاتژمێر 11:10 خوله‌كى شەوی رابردوو رێكه‌وتى 18-11-2015 فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان به خه‌ستى بۆردومانى باره‌گايه‌كى تيرۆريستانى داعش له گوندى "ته‌ل ئه‌سوه‌د"ى ميحوه‌رى خازر ده‌كه‌ن و خاپوورى ده‌كه‌ن.
به پێى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌گه‌رى زێره‌ڤانى له‌و ميحوه‌ره كه‌وتووه باره‌گاكه‌ى تيرۆريستانى داعش به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه خاپوور بووه, چه‌ندين كوژراو و برينداريش له تيرۆريستان كه‌وتۆته‌وه.
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى
18-11-2015
باسنيوز
