3 نیشانشكێنی داعش كوژران
كاتژمێر 9:05 خوله‌كى ئه‌مشه‌و به‌روارى 18-11-2015 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان 3 نیشانشكێنێكى تیرۆریستانى داعشی له گوندى تهشتێی به‌رانبه‌ر دوو رییانى كه‌سكێ له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله‌دا كرده ئامانج و هه‌رسێك كوژران.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ى له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و میحوه‌ره, ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر پێدانى زانیارى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى بووه به فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كه له‌و گونده‌وه ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی نیشانشكێن ته‌ققه‌یان له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كرد، خۆشبه‌ختانه به هۆى بۆردومانه‌كه‌وه 3 تیرۆریستى قه‌نناس به ده‌ست كوژراون.
