مه‌سرور بارزانی چاوێكهوتن له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی BBC : زۆر بهداخهوهبۆئهوهی له‌پاریس روویدا
به‌لایه‌نی كه‌می هیوادارین ئهمهزهنگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌خه‌و رابوونی كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی و درككردن بێت بهههڕهشهكه. هیوادارین ئهمهگهمهكهبگۆڕی ههیوادارین
كاركردن و پابه‌ندبوونی زیاتر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێودهوڵهتییهوهبێتهئاراوه،
كه‌هه‌ست بهوهبكهن روبه‌ڕووی ئهمههڕهشانهدهبنهوهو داعش لهریشهوهههڵتهكێندرێ،
كه له‌هه‌ر شوێنێكدا كردهوهدهكرێ بۆ دڵنیابوون لهوهئهم كردهوهتیرۆریستیانهدووبارهنهبنهوه.
· ئایا پێتوایههێرشهكهی پاریس مانای لاوازبوونی داعشه؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمهههست ده‌كه‌ین ئێستا تیرۆریستانی
داعش له‌سه‌ر زه‌وی لاوازتره له‌وه‌ی پێشتر هه‌بوو، هیچ گومانی تێدا نییهلاوازییهكی
به‌رچاوی پێوه‌دیاره‌و لێره‌و له‌وێ خاكیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی میتۆدی جودا به‌كارده‌هێنن. بۆیه‌من پێموایهئهمهتاكتیك گۆڕینه، لهوانهیهكردهوهی
تیرۆریستی زیاتریش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستێندرێن و له‌ژێر گوشاردا نه‌مێننه‌وه.
·
كهواتهجگهلهئیحتیواكردن و هێشتنه‌وه‌ی له‌ژێر گوشاردا،
چۆن لهپاشهكشهپێكردنی داعش ده‌ڕوانن؟
مه‌سرور بارزانی: پاشه‌كشه‌پێكردنی تیرۆریستانی داعش له‌ڕووی
سهربازییهوهزۆر گرنگه، چونكهئهگهر ده‌ڤه‌ر و خاكی زیاتر له‌ده‌ست بدات، به‌مانای
ئه‌وه‌دێت هیچ ناوچه‌یه‌ك نامێنێ تا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تیرۆریستان بۆهبێن و په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن، هه‌روه‌ها ناتوانێ خه‌ڵكی خۆجێیی
به‌سه‌رباز بگرێ و توانای دابینكردنی داهاتیشی نامێنێ. واتهپاشهكشهپێكردنی سه‌ربازییانه‌ی
تیرۆریستانی داعش به‌مانای سه‌ره‌تای شكستی یكجارهكی دێت، كه‌دواجار به‌مانای كۆتایی
هاتنیه‌تی. له‌به‌دیهاتنی ئه‌مه‌شدا ئێمهپێمانوایهدهبێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
به‌ته‌واوی بێته‌سه‌رخه‌ت و كار بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی
هاتوچۆیان و وشككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی
له‌هه‌ر شوێنێكدا بكات. له‌وه‌ش
گرنگتر پێویستهوڵاتانی ئیسلامی به‌فكره‌ی میانڕۆوهشهڕی داعش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی ناردنی هێزی سه‌ربازی نه‌بێت تا له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی داعش بكات،
كهواتهدهبێ پاڵپشتنی ته‌واو بۆ ئه‌و هێزانه دابین بكات، كه‌زۆر كاریگهریانهشهڕی
داعش ده‌كه‌ن. له‌وه‌شدا من مه‌به‌ستم هێزی پێشمه‌رگه‌یه، چونكهپێشمهرگهتاكههێزی
كاریگه‌ره، كه‌شكستی به‌تیرۆریستانی داعش هێناوه‌و پاشه‌كشه‌ی پێكردووه و ده‌ریكردووه.
·
پێشڕه‌وی ئێوهوهكو كورد سنوورداره، چونكهئێوهناتانهوێ
بچنهناوچهكانی عه‌ره‌بی سونه؟
مه‌سرور بارزانی: راسته،ئێمه‌ئه‌و جیۆپۆڵهتیكهسنوردارهمان
هه‌یه، ئێمه‌ناتوانین بچینهئهو ناوچانه‌ی، كه‌پێمان وانییهبهشێك بن له‌كوردستاندا.
به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی له‌م ناوچانه‌دا شه‌ڕی داعش بكرێ، ئێمه‌ده‌بێ جۆرهرێككهوتنێك بكه‌ین
و هێزێكی هاوپه‌یمانمان هه‌بێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئێمهپێویستیمان به‌هێزێكی عه‌ره‌بی
هه‌یه، كه‌توانای شه‌ڕكردنی هه‌بێت، دیسان ده‌بێ زۆر به‌دیقه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌و هێزهههڵبژێردرێت
تا هیچ هه‌ستیاریه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆجێیی دروست نه‌بێت.
·
ئایا پێتوایهبهشداری وڵاتانی عه‌ره‌بی گرنگه؟
مه‌سرور بارزانی: نه‌خێر، ئهوهندهپێویست نییه. ئه‌گه‌ر
هێزه‌كانی عێراق توانای شه‌ڕكردن و ده‌ركردنی داعشیان له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت.
·
ئایا ئهمهبووه؟
مه‌سرور بارزانی: تا ئێستا ئێمهئهوهمان نه‌بینیووه، هه‌ندێ
پێشكه‌وتن و پێشڕه‌وی هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێستا هێزێكی وا نییه بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی
داعش.
·
ئه‌گه‌ر رۆژئاوا به‌ته‌واوی بێته‌سه‌رخه‌ت، كه‌ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بكات، له‌ناوبردنی داعش چه‌ند ده‌خایه‌نێ؟
مه‌سرور بارزانی: پێموایهئهگهر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی
بخوازێ به‌ته‌واوی كار بكات، پاشه‌كشه‌پێكردنی تیرۆریستانی داعش له‌چه‌ند مانگێك یا
لهوانهیهلهچهند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر نه‌خایه‌نێ.
