هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
ئارام شێخ محەممەد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنە عێراقییەکان، رایگەیاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێی ڕاگه‌یاندووه که شاندێکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ره‌تاکانی هەفتەی داهاتوو دەگاتە بەغدا و ئامانج لەسەر دانەکەش گفتووگۆکردنە لەسەر پرسە ناکۆکەکانی نێوان هەردوولا.
ئەوەشی خستەروو: له دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان هیچ دیدار و کۆبوونه‌وه‌یەک له نێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە.
پێشووتر عەلی حسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بڕیارە ئەم شاندە بەنوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت و ئامانج لەسەردانەکە تاوتوێ کردنی پرسی ناکۆکی نێوان هەردوولایە.
باس‌نیوز
