سەرۆك بارزانی وەڵامی مستەفا هیجری دەداتەوە

سەرۆك  بارزانی وەڵامی مستەفا هیجری دەداتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا وەڵامی مستەفا هیجری سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە پێوەندی لەگەڵ ئازادکردنی شنگالدا دایەوە.



پاش ئەوەی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حدکا بە بۆنەی ئازادکردنی شنگالەوە پەیامێکی بۆ سەرۆك بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نارد، سەرۆك بارزانیش وەڵامی پەیامەکەی دایەوە .



دەقی وەڵامەکەی سەرۆك بارزانی:



بەڕێز کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سڵاو و ڕێز بە سوپاسەوە نامەی بەڕێزتان بە بۆنەی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شنگال گەییشتە دەستمان.



زۆر سوپاس بۆ هەستی بەڕێزتان، بێگومان هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ئازادکردنی شنگال و هەموو ناوچەکانی دیکەش، ئازایەتی و داستانێکی بێوێنەی تۆمار کرد و ئێستا ناوی پێشمەرگە لە هەموو دنیادا بۆتە هێمای ئازایەتی و جوامێری.



پشت بەخوا و هێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان، شکستی کۆتایی تیرۆریستان لەسەر دەستی پێشمەرگە دەبێت، ئێوەیش هەر شاد وسەرکەوتوو بن.

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

16ی 11ی 2015






باسنیوز
Top