سمێڵ: له شنگال و دهورووبهردا هێزی پێشمهرگه جێگیر كراوه
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم سمێڵ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە بڕیاری (سەرۆک بارزانی) لە ١٢ی ئەم مانگەدا شنگال لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە ڕزگار کرا؛ دیارە (سهرۆک بارزانی) وەختی خۆی بەڵێنی پێمان دابوو کە شنگال ڕزگار دەکات و، بەڵێنەکەیشی گەیاندە جێ؛ جا سپاسی (سەرۆک بارزانی) و پێشمەرگەیش دەکەین."
گوتیشی، وا بڵاوكرابووهوه كه من گوتوومه ١٠٠ کوردی ئێزدی لە گوندی قابووسیە ڕزگار کراوه، بهڵام من وام نهگوتووه، چونكه گوندەكه خەڵکەکەی موسڵمانن و لە ترسی تیرۆریستانی داعش ڕایانکردووە و، نایشزانم چەند کەسن، بەڵام کوردی ئێزدی نینە، چونکە من شارەزای ئەو گوندەم و دەزانم ھیچ کوردە ئێزدییەکی لێ نییە.
(قاسم سمێڵ) ڕوونیشی کردەوە، ئێستا شنگال و دەوروبەری، ھەمووی ھێزی پێشمەرگەی لێ جێگیر کراوە و، ڕێگای مووسڵ ــ سووریا، ھێزی پێشمەرگە گرتوویەتی و داعش ئیتر ناتوانێ ھاتوچۆی پێدا بکات.
(سمێڵ) راشیگەیاند، ئەمەگورزێکی کوشندەبوو لەداعش وەشێندرا، چونکە ھەموو ڕێگاکانیان لێگیراوە وجگە لەوەش چوار فرقە سهعاتێک نەیانتوانی خۆیان لەبەر داعش بگرن كهچی ھێزی پێشمەرگە بە١٢سهعات شنگالیان ئازاد کرد، کە ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئێمە.
