"بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و كێشه‌ی كاره‌با چاره‌ بكرێ"

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێ، دوێنێشەو لەبەر کێشەیەک، ھەموو ھەرێمی کوردستان کارەبای لێ بڕابوو، بەڵام ئەمشەو کێشەکە چارە دەبێ.

(ئومێد ئەحمەد) بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێشەو لە پیرزیندا سێ ھێڵی ستراتیژیکی کارەبا کێشەی تێ کەوتبوو؛ ئەوە بوو کەس کارەیا نەما؛ تیمەکانی ئێمەش لەو کاتەوە سەرقاڵی چارەکردنی ئەو کێشەیەن، جا ڕەنگە ھەر ئەمشەو کێشەکە چارە بکەن و کارەبا ئاسایی ببێتەوە."

گوتیشی، تائێستا ھۆکاری کێشەکە نەزانراوە، بەڵام ڕەنگە بە ھۆی بارانەوە بووبێت.

(ئەحمەد) ڕوونیشی کردەوە، لەم مانگەدا هەموو ڕۆژێ ١٨ سه‌عات کارەبای نیشتمانیمان هەبووە.
Top