سوپای پاسداران راستەوخۆ سەرپەرەشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی دەکەن"
"حوسێن یەزدان پەنا" سەركردەی پارتی ئازادیی كوردستان (پاک) و فەرماندە لە بەرەكانی جەنگ لە سنوورەكانی كەركووك؛ بە (باسنیوز)ی راگەیاند "وەك دەستپێك ئێران دەیەوێت دەست بەسەر خورماتوو لە باشووری كەركووك بگرێت؛ ئەوەش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شنگال لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە دێت."
یەزدان پەنا راشیگەیاند كە فەرمادە باڵاكانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەكی راستەوخۆ سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی خوورماتوو لەلایەن حشدی شعبی دەكەن.
روونیشی كردەوە "كە فەرماندەی فەیلەقی قودس 23 قەناس بەدەستی ئێرانیی لەسەر باڵەخانەكانی خوورماتوو جێگیر كردووە و چاودێریی پێشهاتەكانی نێوان حەشدی شعبی و هێزە كوردییەكان دەكەن ."
یەزدان پەنا ئاشكراشی كرد كە ئێران پلانی ئەوەی هەیە هەژموونیی خۆی لە ناوچەكانی كەركووك و مووسڵ زیاتر بكات و بەتەواوی بیانخاتە ژێر دەسەلاتی خۆیەوە.
باسنیوز
