پارتیی بۆ دانوستان لەگەڵ ھەموو لایەنێک ئامادەیە
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی زەرد مەردان خدر رایگەیاند: پارتیی دیموکراتی کوردستان لەپێناوی چارەسەرکردنی دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ھەموو لایەنەکان بکات، بەڵام نەرمەجی ھەیە و نەمەرجیش لەھیچ لایەنێک قبوڵ دەکات.
مەردان خدر گوتیشی: ئەو لایەنەی باس لەوە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان پێویستە دۆخی ھەرێم بۆ پێش ١٢ی ئۆکتۆبەر بگەرێتەوە ئەوە بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.
ڕوونیشی کردەوە: پارتیی ئەو مەرجە قبوڵ ناکات، یوسف محەمەد و وەزیرەکانی گۆران پێش ئەوەی دانوستان بکرێت بگەرێنەوە، بەڵام دەکرێت لەکاتی دەست پێکردنی دانوستانەکان گفتوگۆ لەبارەی ھەموو پرسێک بکرێت.
