سوپاسنامەیەک لە سەرۆك بارزانییەوە

 سوپاسنامەیەک لە  سەرۆك بارزانییەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی دوو دامەزراوەی حکومی لە شاری دهۆک دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆڵێکی پێشمەرگانەیان بینووە.

دوای سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شەنگال، بۆ ڕێزگرتن لە ماندووبوونی کارمەندانی تەندروستیی و ڕێگاوبانی پارێزگەی دهۆک لەو ئۆپەراسیۆنە، ڕۆژی ١٦ـی ١١ـی ٢٠١٥، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسنامەی ئاراستەی هەریەک لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک و بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبان و پردەکان لە پارێزگای دهۆک کرد.

سەرۆک بارزانی پڕ بە دڵ سوپاسی کارمەندانی ئەو دوو فەرمانگەیەی کردووە کە هەر لەسەرەتای هێرشی تیرۆریستانەوە تا ئێستا، لە میحوەرەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە و شنگال و بەرەکانی دیکەی نزیک لە پارێزگای دهۆک، ڕۆڵێکی پێشمەرگانە و نیشتیمانپەروەرانەیان لە ڕزگارکردنی گیانی پێشمەرگە بریندارەکان و یارمەتیدانی خەلکی ئاوارە و پاڵپشتییکردنی هێزی پێشمەرگە و یارمەتیدانیان بە دروستکردنی سەنگەر و پرد و ڕێگەوبان و گواستنەوەی کەلوپەلی پێویست بۆ پێشمەرگە، هەبووە.











باسنیوز
Top