هێزێکی گەورەی میلیشیا شیعەکان دەبرێتە خورماتوو
بەپێی زانیارییەكان ، ئێوارەی رابردوو ھێزێکی لیوای 5ـی تایبەتی سەر بەباڵی سەربازی رێکخراوی بەدر، کەژمارەیان 250 کەس بووە و ھەموو پێداویستییەکی شەڕیان پێبوە، چوونەتە ناو خورماتوو.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی خورماتووی باڵی سەربازیی رێکخراوی بەدر، ھێزەکە لەلایەن حاجی ئەبو زەرغام ئەلمتەوری سەرپەرشتی دەکرێ.
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییشدا، کەلەپەیجی باڵی سەربازی ئەو رێکخراوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، سەرکردەیەکی رێکخراوەکە بەناوی ئەبو غەزەب ئەلسەدری دەڵێ، پەیمانمان بەسیستانی داوە ناگەڕێینەوەو نەلەداعش و نە لەجەماعەتی بارزانی ناترسین.
باسنیوز
