چەند ماڵ و دووکانێک لە خوورماتوو سووتێندراون
سەنگەر عەبدولرەحمان پەیامنێری رووداو لە خوورماتووەوە لەبەردەم چەند دووکانێک وەستاوە کە یەکێکیان هێشتا دووکەڵی لێهەڵدەستێت، سەنگەر دەڵێت: هاوشێوەی ئەم دووکانە چەند ماڵێکیش سووتێنراون.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گرژی کەوتووەتە نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی خوورماتوو و، هەرچەندە دوێنێ ئەو کەسانەی کە پێشمەرگە دەستگیری کردبوون و ئەوانەش کە حەشدی شەعبی دەسگیری کردبوون ئازادکران، بەڵام وەکو پەیامنێری رووداو ئاماژەی پێدەکات هێشتا ژیان لە خوورماتوو ئاسایی نەبووەتەوە و دەوامی فەرمیش لەشارۆچکەکە راگیراوە.
رووداو
