"له دوێنهوه بارهگای پارتی له خورماتوودا هێرشی دهكرێته سهر"
(ئەحمەد عەزیز) بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند كە: "لەم دوانیوەڕۆوە ڕەوشەكە زۆر ئاڵۆز بووەتەوە و شەڕەتەقە دەستی پێكردووەتەوە لە هەموو لایەكی شاری دوزخورماتووەوە. هەرچەندە هێزێكی هاوبەش لەنێوان یەكێتی و حەشدیشەعبی پێك هێندرا بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە بەڵام هەر بە گەیشتنی ئەم هێزە هاوبەشە بە دەروازەی گەڕەكە توركمانە شیعەكان خەڵكی ئەم گەڕەكانە ڕووبەڕوویان وەستان و هێزە هاوبەشەكەش پاشەكشەی كرد. بۆیە دیسانەوە تەقە لە هەموو گەڕەكەكانی شار دەستی پێكردووە حاڵی حازر."
پێوەست بە ڕەوشی بارەگاكانی پارتی لە دووزخورماتوودا بەرپرسی ناوچەی دوزی پارتی ڕایگەیاند: "لە دوێنێ نیوەڕۆوە بارەگای لیژنەی ناوچەی دووزی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆتە ئامانجی ئەم چەكدارە شیعانە و بەردەوام هێرشمان بۆ دەهێنن, بەڵام ئێمە تەنها بەرگری لە خۆمان دەكەین نەکا دۆخەكە ئاڵۆزتر ببێت، بەڵام سەروەری بارەگاكانمان دەپارێزین و لە كەسی قەبووڵ ناكەین كە هێرش بكاتە سەر بارەگاكانمان."
پێوەست بە ئاماری قوربانی و دەستگیركراوە كوردەكان ئهحمهد عهزیز دهڵێ: "كورد لەم شەڕەدا نزیكەی 7 برینداری هەیە و پێنج شەهیدیشمان داوە و، زیاتر لە 60 هاووڵاتی لاشەڕی كوردیش لەلایەن ئەم حەشدەیشەعبییە شیعانەوە دەستگیر كراون. خانوو و دووكانێكی زۆری كوردەكانیش لە گەڕەكە توركمانەكان سووتێندراوە و تاڵان كراوە.
دهیشڵێ، شاندێكی حكوومهتی عێراق هاتوونهته خورماتوو و وا لهگهڵ بهرپرسانی شارەکە له كۆبوونهوهدان.
