رونكردنەوەیەك لە فهرماندهی میحوەری رۆژئاوای دیجلەی دەربارەی دەنگۆی رێگری لە هەندێ كەناڵی میدیایی
فەرماندەیی سەربازیی بۆ ئاشكرانەبوونی پلانی پێشمەرگە و وادەی دەسپێكی جەنگ و ووردەكارییە سەربازییەكانی دیكە و بۆ ئەوەی مەترسی لابەلا نەكەوێتە سەر گیانی پێشمەرگە، مافی خۆیەتی هەر رێوشوێنێك بگرێتەبەر. یەك لەوەنانەش رێكخستی روماڵی میدیایی شەڕگەكانە. شاراوەش نییە هەندێ جار رێكنەخستنی ئەو بوارە زیانی بە پێشمەرگە و پلانەكان گەیاندووە و تەنانەت بۆتە هۆی قوربانیی گیانی لێكەوتۆتەوە.
لەو پیودانگەوە فەرماندەییمان بڕیاریدا لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شەنگالدا بواری روماڵی میدیایی بەجۆرێك كە كاریگەریی خراپ نەكاتە سەر بەڕێوەچوونی سەركەوتوانەی پلانەكە، پێشتر رێكبخرێت و هەموو ئەو كەناڵانەی ناونووس كرد كە خوازیاری روماڵی ئۆپەراسیۆنەكەبوون و هەماهەنگییان لەگەڵ كرا و لە مەرجە سەربازییەكانیش ئاگاداركرانەوە لەوانە ئاشكرانەكردنی پێگەكانی پێشمەرگە و باسنەكردنی سەعاتی دەسپێكی جەنگ. لەچوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەدا حەڤدە تیمی خۆماڵی و بیستو شەش كەناڵی بیانی بەشداری روماڵ بوون و كاری خۆیان بەوپەڕی ئیلتزامەوە كرد و پێشمەرگەش لە لای خۆیەوە سەلامەتی تیمەكانی پاراستن.
سەبارەت بەو كەناڵانەی گوایە رێگرییان لێكراوە، ئەوانە پێشتر داوایان نەكردووە و هەماهەنگییان نەبووە، بۆیەش
نەیانتوانیوە سەركەوتوانە و وەك كەناڵەكانی دیكە روماڵی ئۆپەراسیۆنەكە بكەن .
ئێمە بۆ هەموو لایەكی دوپاتدەكەینەوە كە لە كاتی شەڕدا پاراستنی گیانی پێشمەرگە و پلان و بەرنامە سەربازییەكان لە هەموو شتێكی دیكە بەنرخترە
