لاوانى جیهان پیرۆزبایى له‌ سەرۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ دەکەن

 لاوانى جیهان پیرۆزبایى له‌ سەرۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ دەکەن
به‌بۆنه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى شنگال له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه‌ كه‌ له‌ ئابى 2014 ڕێكخراوى تیرۆریستى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ناسراو به‌ ( داعش ) داگیریان كرد ، ڕێكخراوى لاوانى دیموكراتى جیهان نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات .
فه‌لاح حه‌سه‌ن جێگرى سه‌رۆكى لاوانى دیموكراتى جیهان پێیوایه‌ ئازادكردنى شنگال له‌ لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه‌ ماناى رووخانى داعش ده‌رده‌خات و به‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوى له‌ناوبردنى تیرۆرستان هه‌ژمارده‌كرێت ، به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ مەسعود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاوڵاتیانى كوردستان ده‌كات ، جێگرى سه‌رۆكى لاوانى جیهان ده‌ڵێ :" پیرۆزبایى به‌تایبه‌ت له‌ ئێزدیه‌كانى شنگال و سه‌رجه‌م كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ بوونه‌ قوربانى ده‌ستى داعش و له‌ماڵ و حاڵى خۆیان ده‌ركران ئه‌مڕۆ به‌ ئازادیى و سه‌ربه‌رزى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شنگال.

فه‌لاح حه‌سه‌ن له‌ نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ:" پێشمه‌رگه‌ى كوردستان مایه‌ى رێزو ستایشن كه‌ نزیكه‌ى دووساڵه‌ له‌ برى هه‌موو جیهان شه‌ڕى تیرۆر ده‌كه‌ن، به‌ناوى ته‌واوى لاوانى جیهان و به‌ناوى 93 وڵاتى ئه‌ندام له‌ رێكخراوه‌كه‌مان سوپاسیان ده‌كه‌ین و به‌ قاره‌مانترین هێز سه‌یریان ده‌كه‌ین.








باسنیوز
Top