126 لاشه‌ى تیرۆرستان گه‌یێنرانه‌وه‌‌ مووسڵ.. له‌ شنگال كوژراون

 126 لاشه‌ى تیرۆرستان گه‌یێنرانه‌وه‌‌ مووسڵ.. له‌ شنگال كوژراون
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ڕه‌وشى شارى مووسڵ رایگه‌یاند، ئه‌مرۆش جارێكى تر وه‌جبه‌یه‌كى تر له‌ ته‌رمى تیرۆرستانى داعش گه‌یشتۆته‌وه‌ شارى مووسڵ و له‌ ساركه‌ره‌وه‌ى مردوو له‌ پزیشكى دادوه‌رى شوێن نه‌ماوه‌.

(عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ هه‌ینى وه‌جبه‌یه‌كى ترى لاشه‌ى تیرۆرستانى داعش كه‌ له‌ (126) لاشه‌ پێك ده‌هات و له‌ سه‌رده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال كوژرابوون، گه‌یه‌نرانه‌ پزیشكى دادوه‌رى مووسڵ و ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ گه‌وره‌ به‌رپرسى داعشن و به‌ڕه‌گه‌ز بیانین".

(ره‌جه‌ب) گوتیشى: "له‌ ساركه‌ره‌وه‌ى هه‌ڵگرتنى مردوو له‌ پزیشكى دادوه‌رى مووسڵ شوێن نه‌ماوه‌ له‌به‌ر زۆرى لاشه‌ى تیرۆرستان كه‌ دوو رۆژه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ شارى مووسڵ .
Top