گەورەترین ئاڵای کوردستان لە سایلۆی شنگال هەڵدەدرێت
لەلایەن هێزی پێشمەرەگەوە ئاڵایەکی 60 مەتر درێژ و 40 مەتر پان لەسەر سایلۆی شنگال هەڵدەدرێت
نەقیب سەروان هەرکی، کە خاوەنی ئەو ئاڵایەیەو گوتی" من ئەو ئاڵایەم لە رۆژی 21-08-2015 دروستکرد، ئەو کاتەی دروستمکرد بۆ کۆنگرەی نەتەوەی دروستمکرد، بەڵام دواتر پێشکەشی سەرۆک بارزانیم کرد و بەخۆشحاڵییە ئێستا دەیبینم کە لەسەر سایلۆی شنگال هەڵدەدرێت".
ئەمڕۆ هەینی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چووە نێو قەزای شنگال و توانیان سایلۆی شنگال کۆنترۆڵبکەنەوە، دوای ماوەیەکیش توانرا تەواوی شنگال کۆنترۆڵبکرێتەوە.
رووداو
