ماكگۆرگ: پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان له ڕزگاركردنی شنگال تۆماركردووه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆلۆنێل ستیڤ وارن گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، كۆنترۆڵكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی و خێرای 47 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پرۆسه‌یه‌كی گرنگه بۆ دابڕان و پچڕاندنی هاوكارییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق به‌تایبه‌تی به‌ستنه‌وه‌ی موسڵ به ڕه‌قه.
هاوكات بیته‌ر كۆك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) بۆ رۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ڕێگه‌ی ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر چیای شنگال بۆ پێكانی ئامانجه‌كانیان له ڕێگه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش.
