بارزانی لە شنگالەوە قسەدەکات

بارزانی لە شنگالەوە قسەدەکات
وا بڕیارە پاش کەمێکی دیکە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شنگال کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەشنگال ئەنجامبدات.

بەهۆی کۆنترۆڵکردنەوەی شنگال و چوونی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوشنگال ، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ئەنجام دەدات.

رۆژی پێنجشەممەوە هێرشی پێشمەرگە بە بەشداری 7 هەزار و 500 پێشمەرگە، لە سێ قۆڵەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەستیپێكردووە و دوای چەند کاژێرێک لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعش توندرا چەند ناوچەیەک کۆبکرێتەوە .

ئەمڕۆ هەینیش هێزەکانی پێشمەرگە توانیان بچنە ناو قەزای شنگال و بەتەواوی کۆنترۆڵی بکەنەوە.
Top