ڕاگەیێندراوی سەربازیی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان: 150 كیلۆمهتری چوارگۆشه له داعش پاك كرایهوه
دهقی ڕاگەیێندراوی سەربازیی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان:
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی 11ـی 2015 هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) و بە پاڵپشتیی ئاسمانیی هێزە هاوپەیمانەكان، لە سێ قۆڵەوە هەڵمەتی یەكلاییكەرەوەی ئازادكردنی شنگال و دەرووبەریان لەژێر داگیركاریی تیرۆریستانی داعش دەست پێكرد.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا تیرۆریستانی داعش تووشی شكستێكی گەورە هاتن و زیاتر لە سەد لاشەیان لەدوای خۆیان جێهێشت و دەیان ئۆتۆمۆبیلی سەربازییان تێكشكێندران. لە یەكەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی دەڤەری شنگالدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەركەوتوویی ئامانجەكانی خۆی بەدەستهێنا و 75%ـی ئۆپەراسیۆنەكە بە سەركەوتوویی كۆتایی هاتووە.
لە ئەنجامی هەڵمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ڕۆژی پێنجشەممە و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شنگالدا، زیاتر لە 150 كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی پیرۆزی كوردستان لە تیرۆریستانی داعش پاككرایەوە و پێشمەرگە لە پێشڕەوییەكانی بەردەوامە و چاوەڕێی تیمە ئەندازەییەكانی تایبەت بە پووچەڵكردنەوەی مینی چێندراو و تەقەمەنین بۆ ئەوەی ناو شاری شنگال خاوێن بكرێتەوە.
پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە مەزنە لە گەلی كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بەتایبەتی خوشك و برا ئێزیدییەكان دەكەین.
بژی پێشمەرگە بژی كوردستان نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەكانمان
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
12ـی 11ـی 2015
