شه‌شۆ: مژده‌ی ئازادكردنی شنگال نزیكه
(قاسم شه‌شۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە له شنگال، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌دا کە (سه‌رۆك بارزانى) ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی دەکرد، ده‌توانم بڵێم زیاتر له 100 تیرۆریستى داعش كوژراون و ئه‌وه‌ى مابێتیش، پێشمه‌رگه ناهێڵن ساغ دەربچێت."
(شه‌شۆ) گوتیشی: "مژده‌ى ئازادكردنى شنگال نزیكه له گشت لایه‌ك هێزه‌كانى پیشمه‌رگه شنگالیان گه‌مارۆ داوه، ته‌نها ماوه تیمه‌كانى ئه‌ندازیارى مین هه‌ڵگرتنه‌وه پاكى بكه‌نه‌وه و، ئینجا ئازادكردنى شنگالیش بێته ڕاگه‌یاندن."
ئه‌و فەرماندەیه‌ی هێزی پێشمەرگە له شنگال زیاتر گوتیشى: "تیرۆریستانى داعش له هه‌موو لایه‌ك شپرزه بوونه و، له ته‌له‌عفه‌ریش خه‌ریكى ڕاكردنن به‌ره‌و به‌عاج و، له‌وێیش به‌ره‌و سووریا چونكه ده‌زانن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه لێیان نزیك بووەتهوە."
